Gökhan Çeliker,Sümeyye Dilara Dinçer
08 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ڕایگەیاند: "(لە سووریا) ئێستا کاتی یەکێتیی نیشتمانییە. پێویستە هەسەدە لەم خاڵەدا ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات. بەڵام لە بری ئەوە گۆڕانی بۆ كاراكتهرێك کە لەگەڵ ئیسرائیل لە هەماهەنگیدا بێت و ببێتە ئامڕازی سیاسەتی 'دابەش بکە، پارچە پارچهی بکە و بهڕێوهی ببه' کە ئیسرائیل لە ناوچەکەماندا پەیڕەوی دەکات، بەداخەوە ڕێكکەوت نییە".
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی لە بینای وەزارەتهكهی، فیدان بۆ ڕۆژنامهنووسان دووا.
فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ڕووداوانەی لە شاری حەلەبی سووریا دەگوزەرێن، دەرکەوتنی ئەو بابەتانەن کە تورکیا ماوەی ساڵێکە هۆشداریان لەبارهوه دەدات. ئەگەر ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بەکاردههێنێت لە بری کات کوشتن، دەستی بە جێبەجێ کردنی پڕۆسەی تێکەڵبوون بکردایە لە سووریا، ئەم ڕووداوانە ڕوویان نهدهدا.
فیدان ئاماژهی بهوه كرد کە تێگەیشتنی پەکەکە/یەپەگە بۆ مانەوە لە هەر شوێنێک بەبێ سازشکردن و تەنیا بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، سوودی بۆ کەس نییە. حکوومەتی سووریا ئێستا خەریکی ساڕێژکردنی برینەکانیەتی، توانای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بۆ ئاستێکی بەرزتر بردووە و لە هەندێک بواریشدا خزمەتگوزاری پێشکەشی گەلەکەی دەکات.
ڕاشیگەیاند: "(لە سووریا) ئێستا کاتی یەکێتیی نیشتمانییە. پێویستە هەسەدە لەم خاڵەدا ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات. بەڵام لە بری ئەوە گۆڕانی بۆ كاراكتهرێك کە لەگەڵ ئیسرائیل لە هەماهەنگیدا بێت و ببێتە ئامڕازی سیاسەتی 'دابەش بکە، پارچە پارچهی بکە و بهڕێوهی ببه' کە ئیسرائیل لە ناوچەکەماندا پەیڕەوی دەکات، بەداخەوە ڕێكکەوت نییە".
وەزیری دەرەوە توركیا فیدان، باسی لەوەش کرد تورکیا بە هەمان دیدگا له ڕووداوەکانی یەمەن، سۆماڵیلاند، سوودان و سووریا دهڕوانێت و، ئەمە هەڵسەنگاندنی ستراتیجی ئەنقەرەیە.