Sangar Hamad Azeez
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
هاتای - AA
نۆ چەکداری سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بە تۆمەتی کوشتنی دوو سەربازی تورکیا لە میانی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون ڕەوانەی دادگای ئێشکگر کران.
رێکارە یاساییەکانی ئەو ٩ تیرۆریستە تەواو بوو کە لە میانی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون دوو سەربازی تورکیایان کوشتبوو و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی راکۆی سەر بە پارێگای عەفرین دەستگیر کرابوون.
تیرۆریستەکان لە ژێر چاودێرییەکی چری ئەمنی گەیەندرانە دادگای هاتای.
دواتر بە تۆمەتی " کوشتن بە ئەنقەست"، " ئەندام بوون لە رێکخراوی چەکداری تیرۆریستی" و " تێکدانی ئاسایشی وڵات" تۆمەتبارەکان برانە بەردەم دادگا.