Mustafa Deveci,Mohammed Baqi Hussein
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، سه‌باره‌ت به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیا له سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئیسرائیل، ناتانیاهو به‌بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازه رووسه‌كانی نێو فڕۆكه‌كه‌وه به‌ناوی گه‌لی ئیسرائیله‌وه سه‌ره‌خۆشیی له پوتین كردووه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ناتانیاهو جهختیكردووتهوه له‌سه‌ر گرنگیی درێژه‌دان به میكانیزمی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای ئیسرائیل و رووسیا كه له ساڵی 2015 دامه‌زرێنراوه و ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه به‌رده‌وامه. راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و میكانیزمه رێگریی له زیانی زۆر كردووه له‌نێوان هه‌ردوولادا.
هه‌ر به‌پێی راگهیهنراوهكه، ناتانیاهو ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه بۆ پێدانی هه‌ر زانیارییه‌ك كه له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه لای خۆیان گه‌ڵاڵه‌یان كردبێت.
هه‌روه‌ها ناتانیاهو رژێمی ئه‌سه‌دی به به‌رپرسیار داناوه له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا.
ناتانیاهو جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر رێگریكردن له بوونی ئێران له سووریا.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا لهڕاگهیهنراوێكدا رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسی له‌جۆری İl-20 به 15 سه‌ربازه‌وه له‌بازنه‌ی راداره‌كان ده‌رچووه و دواتر له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-200ه‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه.
وه‌زیر به‌رگریی رووسیا سێرگی شۆیگو ئیسرائیلی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، "به‌رپرسیارێتیی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازه‌كان له‌ئه‌ستۆی ئیسرائیلدایه".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به به‌شێك له زنجیره‌ی رووداوه تراژیدییه‌كانی سووریا ناوبرد و ئیسرائیلی تۆمه‌تبار نه‌كرد.