Mustafa Deveci
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
قودس - AA
لە ئاکامی دەسترێژی گوللـە بۆسەر خۆپیشاندەرانی سەر سنووری غەززە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دوو هاووڵاتی فەڵەستین شەهید بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه، سه‌ربازانی ئیسرائیل به گوللـه‌ی راسته‌قینه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی كردووه كه به‌مه‌به‌ستی پڕۆتێستۆكردنی گه‌مارۆكان گردببوونه‌وه.
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی‌دا دوو هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی غه‌ززه به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی كاردانه‌وه دژی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له 2006ه‌وه خراوه‌ته سه‌ر كه‌رته‌كه و له‌پێناو پێدانی مافی گه‌ڕانه‌وه به ئاواره‌كانی كه‌رته‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، خۆپیشاندانێكیان رێكخست.