Ramal Abdullah Mahmood
25 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2017
قودس – AA
موسڵمانانی قودس بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن بە لێشاو روویانکردە مزگەوتی ئەقسا.
فەلەستینییەکان بەرەبەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، لە ماڵەکانیان دەرچوون وبە ریز لە رێگە راوەستان.
دەیان هەزار موسڵمان تاکو گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا تەکبیریان دەگوتەوە، دوای نوێژی جەژنیش وێنەی یادگارییان گرت. سەدان پەنابەری موسوڵمانی بە رەگەز ئەفریقی دانیشتووی تەلئەبیبیش نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی وەقفەکانی قودس، فیراس ئەلدبیس رایگەیاند زیاتر لە ٩٠ هەزار موسڵمان نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.
دوای نویژی جەژن دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا و کۆڵانەکانی شار جمەیان دەهات لە خەڵک.