Rewa Mahmut Hasan
05 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە ئەو خەباتەی ئێستای تورکیا، خەباتی جەنگی رزگارییە، تورکیا رزگاری دەبێت لە بەڵای تیرۆر و بۆ ئەمەش ئەوەی لەدەستیان بێت ئەنجامی دەدەن.
لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا نوێژی جەژنی لە مزگەوتی ئەیوب سوڵتان لە ئیستانبوڵ خوێند و دواتر لە کاتی هاتنەوە دەرەوەیدا، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی لە تەواوی گەلی تورکیا کرد و هیوای خواست جەژن ببێتە هۆکاری پێکەوەیی و برایەتی.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە لە جەژندا ئاژاوە و ناخۆشی کۆتایی دێت و برایەتی و لەباوەشگرتن دەست پێدەکات و دواتر باسی لە کێشەی تیرۆر کرد وگوتی: "ئەم خەباتەمان بەردەوام دەبێت. ئەمە خەباتی داهاتووی تورکیایە، خەباتی رزگاری تورکیایە. با میللەتەکەمان دڵنیا بن کە کێشەی تیرۆر بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێینین. تیرۆر دین و میللەتی نییە. ئەمڕۆ لە ئیستانبوڵ و سبەینێ لە لەندەن و وەک دەزانن ئێوارەی رۆژی رابردوو لە مەدینە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام درا و کەسانی بێتاوانی کردە ئامانج. بۆیە ئەمە تەنیا خەباتی تورکیا نییە بەتەنیا، خەباتێکی مرۆڤایەتییە. پرسی تەواوی جیهانە، بۆیە دەبێت پێکەوە ئەو خەباتە بەردەوامی پێ بدەین".