Kasım İleri
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا لەهەمبەر پڕۆژه‌یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كه داوا ده‌كات سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكرێن و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر (عێراق) ده‌یه‌وێت له‌وێ ده‌ربچین و ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی دۆستانه نه‌كات، سزای وای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین كه پێشتر شتی وای نه‌دیتبێت. به‌جۆرێك سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ده‌بن له چاو ئه‌وانه".
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له فلۆریداوه له‌ناو فڕۆكه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌وه بووه کە ئه‌مریكا بچێته عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بووه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كانی ١١ی سێپتێمبه‌ره‌وه نه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌وڵیان داوه جگه له عێراق له زۆر ناوچه بكشێنه‌وه گوتی: "له سووریا كشاینه‌وه چونكه ناتوانین ئه‌و سنووره (توركیا-سووریا) بپارێزین. بۆچی ده‌بێت ئێمه ئه‌و سنووره بپارێزین. سه‌ربازانیان هه‌ن، با ئه‌وان بیپارێزن. ئه‌و سنووره خۆی له‌ژێر گه‌مارۆدایه. پێكدادان له‌و سنووره هه‌زار ساڵه به‌رده‌وامه. ئێستا به‌وێ ده‌ڵێین ناوچه‌ی ئارام، به‌ڵام له راستیدا پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ئارام هه‌یه له‌وێ. زۆر كه‌س له‌وێ كوژران. زۆر كه‌س له توركیا كوژران، له‌وانه‌یه دوو هێنده ببێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی له عێراق گوتی: "له‌وێ بنكهیهكهی زۆر گرانبه‌های زه‌به‌لاحمان دروستكردووه و ملیارەها دۆلاری تێچووه. ئه‌وه زۆر پێش هاتنی من بونیات نراوه. تاكو قه‌ره‌بووی تێچووه‌كه‌مان نه‌كه‌نه‌وه له‌وێ ناكشێینه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر (عێراق) ده‌یه‌وێت له‌وێ ده‌ربچین و ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی دۆستانه نه‌كات، سزای وای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین كه پێشتر شتی وای نه‌دیتبێت. به‌جۆرێك سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ده‌بن له چاو ئه‌وانه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی دوێنێیه‌وه لێی كرا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ٥٢ ئامانجی ئێران كه ژماره‌یه‌كیان پێكهاته‌ی كولتوورین گوتی: "شتی وا نابێت رێگه به ئه‌وان بدرێت، خه‌ڵكی ئێمه بكوژن و ئه‌شكه‌نجه بده‌ن و كه‌مئه‌ندام بكه‌ن، بۆمب بچێنن و خه‌ڵكی ئێمه بكوژن؛ كه‌چی رێگه به ئێمه نه‌درێت ده‌ست بۆ شوێنه كولتوورییه‌كانی ئه‌وان نه‌به‌ین".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی ئه‌مریكا وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر به‌هێز ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی قاسم سوله‌یمانی-یه‌وه گوتی: "به تایبه‌ت له‌م ١٨ مانگه‌ی دواییدا وڵاته‌كه‌ی برده سه‌ر رێگایه‌كی زۆر مه‌ترسیدار".