Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی گرژیی نوێی له‌ناوچه‌كه‌دا ناوێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا کە لە لایەن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوکراوەتەوە، روحانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامداوه.
روحانی بێ ئه‌وه‌ی باس له هێرشه‌كانی سووریا بكات رایگه‌یاندووه، "به‌هیچ شێویه‌ك گرژییه‌كی نوێمان له‌ناوچه‌كه‌دا ناوێت".
روحانی رایگه‌یاندووه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و هۆشداریی داوه‌ته مێركڵ كه ئه‌مه ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا.
هه‌روه‌ها روحانی داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپا كردووه، به‌زووترین كات به‌ڕوونی رایبگه‌یه‌نن چۆن گرنتیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن له رێككه‌وتنه‌كه‌دا.