Mohammed Baqi Hussein,Sangar Hamad Azeez
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
خه‌ڵكی رووسیا چاوه‌ڕوانن كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین له 9ی ئابدا ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له بابه‌تی ئابووری و قه‌یرانی سووریادا.
سه‌رۆكی كۆمپانیای راوێژكاریی مینچێنكۆ Minchenko و پسپۆڕی زانستی سیاسی ئێڤگێنی مینچێنكۆ، لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، هه‌ردوو و ڵات له‌بابه‌تی ئابووریدا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باش ده‌كه‌ن.
مینچێنكۆ پێی وایه بابه‌ته‌كانی ئابووریی هه‌ردوو وڵات و قه‌یرانی سووریا بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
مینچێنكۆ:"دیداره‌كان له‌باره‌ی سووریاوه ئاسان نابن. پێموانییه له ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیارگه‌لێكی گرنگ بدرێت. به‌ڵام له‌بابه‌تی ئابوورییه‌وه هه‌ردوولا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باش ده‌كه‌ن. منیش پێم وایه ئه‌م دیداره له‌سه‌ر بابه‌تی ئابووری چڕبكرێته‌وه باشتره. چونكه له باشترین قۆناغی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا له هه‌ماهه‌نگیی ئابووری له ئاستی باڵادا و له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تدا بابه‌ته‌كه روویدا".
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی رووسیا بۆریس دۆڵگۆڤ لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی به گرنگ ناوبرد.
دۆڵگۆڤ رایگه‌یاند دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین بابه‌ته ئابووری و سیاسی و كولتووری و مرۆییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
دۆڵگۆڤ گوتیشی: "پێموایه ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانیان بلۆككردووه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه. ئه‌مانه‌ش خۆیان له بۆریی گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتی و بنیاتنانی بنكه‌ی ئه‌تۆمی و گه‌مارۆی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان و كه‌رتی گه‌شتیاریدا ده‌بیننه‌وه".
دۆڵگۆڤ گوتی: "چاوەروان دەکەم بابەتی سەرەکی رۆژەڤی سیاسی بریتی بێت لە سووریا. بەبڕوای من رووسیا ئەگەر بێت و چاوەڕوانی چەند هەنگاوێکی تورکیا بێت، ئەوا دەبێت واز لە پاڵپشتی کردنی کوردانی سووریا بهێنێت. تورکیاش بەم هەنگاوە دەزانێت و ئەوکات هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات".
دۆڵگۆڤ جەختی کردەوە لەوەی کە هەردوو وڵات لەسەر بنەمای سیاسەتی جیهانی سیاسەتەکانی دەرەوەیان دادەڕێژنەوە و گوتیشی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی کردنی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچییەکان سوکایەتی بە تورکیا دەکات و ئەمە جگە لەوەی کە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردان روونە".
لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی سندوقی گەشەسەندنی وزە ئاندرێی لیستۆڤسکی گوتی: "لە کۆبوونەوەی پوتین و ئەردۆغان جارێکی دیکە بابەتی پرۆژەی بۆڕی گازی سرووشتی تورکیا دێتەوە بەرباس".
ناوبراو گوتی: "بەهۆی ئەوەی بارودۆخی سیاسی ئوکراینا جێگیر نییە رووسیا دەیەوێت لە بابەتی بازرگانی گازی سرووشتی خۆی لەو وڵاتە بەدوور بگرێت و هەربەم هۆیەوەش، رووسیا پێویستی بە بۆڕییەکی نوێی گازی سرووشتییە و باشترین جێگرەوەش تورکیایە".
لیستۆڤسکی تیشکی خستە سەرئەوەی کە تورکیا هێندەی رووسیا گرنگی بە پرژەی راکێشانی بۆڕی گازی سرووشتی نەداوە و گوتی: "هەربۆیەش پسپۆڕانی رووسیا پێویستە هەوڵێکی باش بدەن تاوەک تورکیا رازیبکەن بە ئەنجامدانی پرۆژەکە، ئەگەر بێت‌و رووسیا ستراتیژییەکی باش بەکار بهێنێت لە پێشکەشکردنی پرۆژەکە ئەوا بە دڵنیایەوە تورکیا رەتی ناکاتەوە".
گوتەبێژی راگەیاندنی کرێملن پیسکۆڤ لەبارەی چاوپێکەوتنی ئەردۆغان و پوتینەوە گوتی: "هەوڵدەدرێت کۆبوونەوەکان لەسەر ئەو بابەتانە بن کە هەردوو وڵات چۆن کارێک بکەن تاوەک پەیوەندییەکانیان لە بابەتی سیاسی، ئابووری بوارەکانی دیکەدا ببوژێتەوە وهەروەها ئەوەشی خستە روو کە سووریا یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی کە باسی لێوەدەکرێت لە کۆبوونەوەکان".