Mohammed Baqi Hussein
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، 9ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره رایگه‌یاند، پوتین رۆژێك دوای هه‌وڵی كوده‌تا په‌یوه‌ندیی پێیه‌وه كردووه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌كردووه و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند كه رۆژی سێ شه‌مه له‌گه‌ڵ شاندێك له بازرگانانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی رووسیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان وهبیریهێناوهتهوه كه به‌رله هه‌وڵی كوده‌تا بڕیاری سه‌ردانكردنی رووسیای دابوو و بڕیاره له‌گه‌ڵ پوتین كێشه‌كانی ناوچه‌كه و سوریا تاوتوێ بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشهاته‌كانی حه‌له‌ب جێگای نیگه‌رانین و گوتی، "ته‌نها حه‌له‌ب نییه و دۆخی باكووری سوریا و منبیج-یش خراپه. به‌م دواییه بینیمان ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب هاوسه‌نگییان پاراستبوو. سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێ شه‌مه‌م بۆ رووسیا گرنگه بۆ ناوچه‌كه. توركیا وڵاتێكی گرنگ و گه‌وره‌یه. رووسیاش وڵاتێكی گه‌وره و گرنگه. وه‌ستانی ئێمه شان به‌شانی یه‌كتر، بۆ ناوچه‌كه گرنگه. پێویسته رووسیا، ئێران، عێراق، توركیا و ته‌نانه‌ت لوبنانیش سه‌باره‌ت به سوریا كۆببنه‌وه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ش كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گفته‌كانی خۆی نه‌بردووه‌ته سه‌ر.
ئه‌ردۆغان لەم بارەیەوە گوتی: "پێویسته ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌نجامدرابوو جێبه‌جێبكرێت. پێویسته یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌ره‌تا به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت، پاشان داوا له توركیا بكات ئه‌ركه‌كانی به‌جێبهێنێت. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌وباره‌وه تا ئێستا هه‌نگاوی نه‌ناوه. له‌ئێستادا له وڵاته‌كه‌ماندا سێ ملیۆن و په‌نابه‌ری سووری و عێراقی هه‌یه. ئه‌مانه هه‌موویان په‌نابه‌رن. به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی نییه".
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باكووری سووریا پێشنیاری خستووه‌ته به‌رده‌م یه‌كێتییه‌كه، به‌ڵام ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.