Emre Gürkan Abay
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوای ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌و سندوقانه‌ی كرابوونه‌وه و ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار كرابوو، له‌سه‌دا ٧٥ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه له گوتاری سه‌ركه‌وتندا رایگه‌یاند "سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێی وڵاته‌كه‌مانه. كاری گرنگ بۆ رووسیا ده‌كه‌ین".
له‌دوای كردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بووه‌ته خاوه‌نی له‌سه‌دا ٧٥ی ده‌نگه‌كان و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردن له رووسیا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بڵاوكرده‌وه، پوتین له میانی چالاكییه‌كدا كه به بۆنه‌ی ساڵیادی له‌خۆگرتنی خاكی كرێمیا له لایه‌ن رووسیاوه كه له مۆسكۆ سازكرابوو، گوتاری سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌ش كرد.
ڤلادیمیر پوتین سوپاسی هه‌زاران كه‌سی کرد كه له گۆڕه‌پانی سووری مۆسكۆ گردبووبوونەوە و رایگه‌یاند "ئێمه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ین و منیش ئه‌ندامێكی هه‌ڵبژارده‌كه‌م. سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێی وڵاته‌كه‌مانه. كاری گرنگ بۆ رووسیا ده‌كه‌ین".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیادا هه‌شت كاندید ركابه‌رییان ده‌كرد و به پێی ده‌نگه‌كانی ئه‌و سندوقانه‌ی كراونه‌ته‌وه، كاندیدی پارتی كۆمۆنیست، پاڤڵ گرودنین له‌سه‌دا ١٣،٣، سه‌رۆكی پارتی دیموكرات لیبراڵی رووسیا، ڤلادیمیر جیرینۆڤسكی له‌سه‌دا ٦،٣٣، سه‌ركرده‌ی پارتی یابلۆكۆ، گریگۆری یاڤڵینسكی له‌سه‌دا ٨،٠، سه‌ركرده‌ی پارتی كۆمۆنیسته‌كانی رووسیا، ماكسیم سورایكین له‌سه‌دا ٠،٦ و كاندیدی پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی مه‌ده‌نی، كسێنیا سۆبچاك له‌سه‌دا ١،٤ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.