İbrahim Yakut
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
هه‌كاری - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له باکووری عێراق، پێنج تیرۆریستی دیكه له چالاكی خران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه 10ی ئادار له لایه‌ن فه‌وجی سێیه‌می پیاده‌ی یوكسه‌كۆڤا و فه‌رمانده‌یی 34ی كۆماندۆ به پشتیوانیی هێزی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له باکووری عێراقدا ده‌ستپێكراوه، به‌رده‌وامه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له خواكورك و كانی ره‌ش، پێنج تیرۆریست له چالاكی خران.
به‌وپێیه له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه 10ی ئادار ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا 18 تیرۆریست له چالاكی خراون.
هاوكات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 11 ئه‌شكه‌وت و 23 حه‌شارگه ته‌قێنراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی ده‌ستكرد، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و پێداویستیی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.