08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق گوتی، "ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ئێرانه‌وه هه‌ڵدراون دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌عێراق كردۆته ئامانج. كار ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان. تا ئێستا هه‌موو شتێك ئاساییه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری خۆی له‌باره‌ی هێرشەكانی ئێران بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێڕاق روونكردنه‌وه‌ی دا. تره‌مپ كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی كۆبوویه‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا له تویته‌ر هه‌وڵی دا كه هه‌ڵوێستێكی ئاسایی و دۆخێكی جێگیر نیشان بدات له قسه‌كانیدا.
تره‌مپ له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌وه ده‌ڵێت، "هه‌موو شتێك له‌جێی خۆیه‌تی. ئه‌و فڕۆكانه‌ی له ئێرانه‌وه هه‌ڵدراوه دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له عێراق كردۆته ئامانج. كار ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان. تائێستا هه‌موو شت له‌جێی خۆیه‌تی. خاوه‌نی به‌هێزترین و پڕچه‌كترین سوپای جیهانین".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیداره‌ی ئاسمانی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی كه‌نداوی عومان، كه‌نداوی ئێران، عێراق، ئێران به‌هۆی دۆخی ناكاوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی فڕینه‌كانیان وه‌ستاندووه.
ده‌زگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ئه‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانه‌وه چالاكییه‌كانی هێڵی ئاسمانی مه‌ده‌نی ره‌هه‌ندێكی مه‌ترسیدار وه‌رده‌گرێت و ئاشكرایان كردووه كه له‌نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
سوپای پاسدارانی ئێران له نووسراوێكدا رایانگه‌یاندووه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانیدا ده‌یان مووشه‌كی بالیستیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌د-ی ئه‌مریكا كردووه له عێراق.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه ئێران زیاتر له ١٢ مووشه‌كی بالیستکی هه‌ڵداوه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر، له‌ئێستادا كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه سه‌ره‌تاییه‌كان.