Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌باره‌ی شه‌رعیه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، شان سپایسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و هه‌ل و بژاردانه‌ی له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی پێشتری ئه‌مریكادا بووه له‌به‌رده‌ست حكوومه‌تی ئێستادا نییه.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، پرسیار له سپایسه‌ر كرا له‌باره‌ی هه‌ڵویستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به شه‌عیه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكی سووریا، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "له‌باره‌ی هه‌ڵویستمان لەسەر ئه‌سه‌د، راستییه‌كی سیاسیی هه‌یه كه ناچارین په‌سه‌ندی بكه‌ین".
سپایسه‌ر باسی له‌وه كرد كه له‌باره‌ی ئه‌سه‌ده‌وه حكوومه‌تی پێشووی ئه‌مریكا زۆر هه‌لی له‌ده‌ستداوه، هاوكات روونكردنه‌وه‌كانی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، رێكس تیله‌رسن وه‌بیرهێنایه‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داهاتووی سووریا په‌یوه‌سته به گه‌لی سووریاوه.
گوتیشی: "ده‌بێت ئێستا تیشك بخه‌ینه سه‌ر شكستپێهێنانی داعش، به‌ڵام ئه‌مریكا له سووریا و عێراق پێشینه‌ی زۆر گرنگی هه‌یه، ئه‌وه‌یشمان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نیشانداوه. به‌تایبه‌تی شكستهێنانی داعش به‌لای ئێمه‌وه یه‌كێكه له پێشینه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی جیهانیدا له عێراق و سووریا هاریكاری له‌گه‌ڵ هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كات دژ به داعش. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌رووی نه‌بوونی ئه‌و ئۆپۆزسیۆن و هه‌لانه‌ی له پیشتردا هه‌بوون، راستییه‌كی سیاسیی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڵویستی حكوومه‌تی پێشوو و ئێستا".
لە وەڵامی پرسیاری "ئایا دەتوانن بڵێن بەهۆی ئەوەی لەمبارەیەوە ئەمریکا هیچ رێگایەک ناگرێتەبەر ئەمە بەو مانایە نایەت بڵێن ئەسەد رەوایەتی ماوە یاخود نا؟"، سپایسەر، گوتی: "ئێستا راستییەک هەیە کە پێویستە سەرنجیان بخەینە سەر لەبارەی هەل و بژاردەکانی بەردەستمان".
لە وەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی جەختکردنەوە لە بڕیاری ژمارەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کەمبوونەوەی پێکدادانەکانی سووریا، سپایسەر ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە پرۆسەی سیاسیی بکەوێتە کار و گەلی سووریا خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، راشیگەیاند کە بژاردەکانی گۆڕەپانەکە دیارن.
نیکی هالی لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە بنکەیەکی فکرییە و بارەگاکەی لە نیویۆرکە، گوتی: "دیسان نامەوێت باسی ئەوە بکەم کە ئەسەد بڕوا یاخود بمێنێتەوە، بەڵام بەشار ئەسەد و ئێران، ئاستەنگی گەورەن لەبەردەم چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا... مرۆڤ لەلای دەبێتە پرسیار کە چۆن کار لەگەڵ کەسێک دەکرێت گەیشتبێتە ئەو ئاستەی چەکی کیمیایی لە دژی گەلەکەی بەکار بهێنێت".