Muhammet Ali Kemal
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
مۆسکۆ - AA
رووسیا و هێزه‌کانی رژێمی سووریا رۆژی 20ی تشرینی یه‌که‌م بۆ ماوه‌ی 8 کاتژمێر هێرشه ئاسمانییه‌کانیان بۆ سه‌ر حه‌له‌ب ده‌وه‌ستێنن و 6 راڕه‌و بۆ جێهێشتنی شاره‌که له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی سڤیله‌وه، ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رۆکی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌کان له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای رووسیا، سێرگی رودسکۆی، له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانییدا ئاشکرایکرد وڵاته‌که‌ی و هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی هاووڵاتییانی سڤیل له‌حه‌له‌ب و جێهێشتنی شاره‌که له‌لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانه‌وه به‌ره‌و ئدلیب، رۆژی 20ی تشرینی یه‌که‌م له‌کاتژمێر 08:00ه‌وه تا کاتژمێر 16:00 ''مۆڵه‌تێکی مرۆیی'' راده‌گه‌یه‌نن.
سێرگی رودسکۆی جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب ئه‌نجام نادرێت و 6 راڕه‌و بۆ ده‌ربازبوونی هاووڵاتییانی سڤیل له‌شاره‌که و 2 راڕه‌و بۆ جێهێشتنی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانه‌وه، ده‌کرێته‌وه.
رودسکۆی ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی نیشاندا رێگه به تیمه پزیشکییه‌کان بدات دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رێکخراوه مرۆییه‌کانه‌وه داوایان لێده‌کرێت بچنه نێو شاره‌که‌وه و نه‌خۆش و برینداران له‌حه‌له‌ب ببه‌نه ده‌ره‌وه.