Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە رژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلوولی رابردوو زیاتر لە چوار هەزارو ٧٨٤ بۆمبی بەرمیلی بەکارهێناوە.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتی زانیارییەکانی مانگی ئەیلوولی لەبارەی بەکارهێنانی بۆمبی بەرمیلی لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "بە هۆی ئەوەی هێزەکانی رژێم بە هەلیکۆپتەر لە مانگی رابردوودا، ٢١٦ بۆمبی بەرمیلیان ئاراستە کردووە بەلانیکەم هەشت کەس کوژراون کە سێیان ژنن و پێنجیان منداڵن.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی رژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلوولی رابردوو زیاتر لە چوار هەزارو ٧٨٤ بۆمبی بەرمیلی بەکارهێناوە، بە جۆرێک لە مانگی کانوونی یەکەم ٦٣٤، مانگی شوبات ٥٠٢، مانگی ئازار ٤٩٥، مانگی ئایار ٤١٢، مانگی حوزەیران هەزار و ٢٧١، مانگی تەمووز ٢٢٤ بۆمب و مانگی ئابیش ٩٢ بۆمبی بەرمیلیان بەکارهێناوە.
دوای ئەوەی سەرەتای مانگی رابردوو هێزەکانی رژێم ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگای دێرازۆری سنووری عێراق دەست پێ‌کرد، ئاماژە بەوە درا کە دوای ١٦ مانگ دیسانەوە بۆمبی بەرمیلیان لەو پارێزگایە بەکارهێناوە.
راپۆرتەکە جەختی لەوە کردۆتە کە رژێم بە شێوەیەکی سیستەماتیکی و بەربڵاو بۆمبی بەرمیلی بەکار دەهێنێت. تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی "بە هۆی ئەنجامدانی تاوانەوە رژێم ماددەی حەوتی جاڕنامەی رۆمای پێشێل کردووە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە".
له راپۆرته‌كه‌دا بانگه‌واز له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه، سزای جددی به‌سه‌ر رژێمی سووریادا بسه‌پێنێت و ئاماژه به‌وه دراوه، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له باره‌ی سووریاوه ته‌نها وه‌ك گوته ماونه‌ته‌وه و ئه‌نجوومه‌نه‌كه متمانه و ئامانجی خۆی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا داواكراوه گه‌مارۆی چه‌ك بخرێته سه‌ر رژێم و ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی چه‌ك و پاره به رژێمه‌كه ده‌ده‌ن دادگایی بكرێن.
رژێمی سووریا به هۆی تێچووی كه‌م و كاریگه‌ریی گه‌وره‌وه، خواستی له‌سه‌ر بۆمبی بهرمیلیه و زیاتر نشینگه سڤیله‌كانی پێ ده‌كاته ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و ماددانه‌ی له بۆمبه‌كه‌دا به‌كارهێنراون، بۆمبی به‌رمیلی له 50 مه‌تره‌وه بۆ 200 مه‌تر چوارگۆشه وێران ده‌كات.
به‌كارهێنانی بۆمبهكهش له رێگه‌ی بهردانهوهوه ده‌بێت، به هۆی كارگهرییهكهیهوه، هه‌ر نشینگه‌یه‌كی پێ بكرێته ئامانج، به‌جۆڕێك وێرانی ده‌كات خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچارده‌بن بهجێبهێڵن.