Mohamad Misto,Adham Kako
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی هه‌جین سه‌ربه پارێزگای دێرازۆر كشایه‌وه.
له‌گه‌ڵ چوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه بۆ نێو شارۆچكه‌كه، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوایین قه‌ڵای له سووریا له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی دێرازۆره‌وه ده‌ستكه‌وتووه، دوای شه‌ڕو پێكدادان له نێوان تیرۆریستانی یه‌په‌گه و تیرۆریستانی داعشدا له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی هه‌جین، تیرۆریستانی داعش ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌یان چۆڵكرد.
دوای كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه، داعش به شێوه‌یه‌كی سنووردار له ناحیه‌كانی شیفه، باگۆزی خوار و سه‌روو، سوسه، بوحەسان و ئهلبوخاتر و ژمارەیەک گوندی ده‌ورووبه‌ری ماوه‌ته‌وه.
- "دوایین ره‌وشی دێرازۆر"
تیرۆریستانی یه‌په‌گه به‌پشتیوانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات، خۆرئاوا و باكووری دێرازۆر و گونده‌واره‌كانی ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردووه.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه كه ئه‌مریكا پشتیوانی ئاسمانیی و فه‌ڕه‌نساش له رێگه‌ی وشكانییه‌وه به تۆپهاوێژ پشتیوانی ده‌كرد له 11ی ئه‌یلوولی رابردوودا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد بۆ ده‌ركردنی داعش له دێرازۆر.
له به‌شی خۆرئاوای دێرازۆر هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بوونیان هه‌یه.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سووریای كۆنترۆڵكردووه.