Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی كه به پشت به‌ستن به دوو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس كه مانگی كانوونی دووه‌م پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت بڕیارنامه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا واژووكردووه.
كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا له هه‌فته‌كانی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا زانیاری خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی چۆنییه‌تی و كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌كانی داهاتوو كشانه‌وه‌كه ده‌ستپێبكات و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش بخایه‌نێت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سووریا، ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
- "شانازی به سه‌رۆكه‌وه ده‌كه‌م"
له لایه‌كی دیكه‌وه، سیناتۆری ویلایه‌تی كێنتاكی، راند پاوڵ بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی دوا و باسی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد له سووریا.
پاوڵ رایگه‌یاند كه گۆڕینی به‌رپرسانی وڵاتانی دیكه كاری ئه‌مریكا نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تره‌مپ راست ده‌كات كه چوونی ئه‌مریكا بۆ عێراق به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان داده‌نرێت.
پاوڵ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییانه‌ی كه ره‌خنه له بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ده‌گرن، چوونی ئه‌مریكایان بۆ عێراق به هه‌ڵه نه‌زانیوه و گوتی: "من شانازی به سه‌رۆكه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنی دابوو ئه‌مه‌بوو، پێموایه مرۆڤه‌كان هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا. ماوه‌یه‌كی زۆره له زۆر شوێن له شه‌ڕداین و به ترلیۆنەها دۆلارمان خه‌رجكردووه. ئه‌و كه‌سێكی جیاوازه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵبژێردرا".
هاوكات تره‌مپ، ئه‌م گوتانه‌ی پاوڵ-ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه و سوپاسی كرد.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو حكوومه‌تی تره‌مپ، بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رباز و دیبلۆماتكاره‌كانی له سووریا راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش له واشنتۆن مشتومڕی زۆری لێكهوتهوه. هه‌رچه‌نده له‌نێو ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه گیرا، پاوڵ له سه‌ره‌تاوه پشتگیریی بڕیاره‌كه‌ی كردووه.