Hemın Othman Mohammed
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری:
"هه‌ر له سه‌ره‌تای رێككه‌وتنه‌كه‌وه پرسیار هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رژیم ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژیش به‌تایبه‌تی له حه‌له‌ب و لازقییه پایبه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بووبێت. ئه‌گه‌ر بابهتهكان باشتر روون نه‌كرێته‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بێت له سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به یارمه‌تی رووسه‌كان، ئێمه به‌ئاشكرا گوتوومانه كه هه‌روا دانانیشین. پێمان وایه كه رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه و ده‌توانین فشار بخه‌ینه سه‌ر هه‌ردوولا. له‌و باوه‌ڕه‌داین گفتوگۆكانی جنێڤ تاكه رێگه بن بۆ ده‌ستپێكردنی راگوزه‌ری شه‌رعی له سووریا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی پێهێنانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا بێت و گوتی: "له كاتێكدا لایه‌نێكی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات كه زیان به هه‌موو قۆناغه ده‌گات و له‌وه‌ش هه‌وڵی سوودمه‌ندبوون ده‌دات، ئه‌وە ئه‌مریكا هه‌روا دانانیشێت وه‌ك ئاله‌تێك به‌كار بهێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رێككه‌وتنه‌كه. رێگه ناده‌ین ئه‌وه درێژه بكێشێت".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویچ ئیرنا سۆلبێرگ له ئۆسلۆ، كیری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له بابه‌تی سووریا كرد.
كیری، باسی له گرنگی رێككه‌وتننامه‌ی راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كرد و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه "رێككه‌وتنه‌كه، بانگه‌وازێك نییه بۆ ئاگربه‌ستێكی هه‌ڵبژێردراو، به‌ڵكو رێككهوتنەكه پێویسته له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا په‌یڕه‌و بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێككه‌وتنه‌كه هه‌م بۆ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه، هه‌میش بۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده، گوتیشی: "وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تای رێككه‌وتنه‌كه‌وه پرسیار هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رژیم ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژیش به‌تایبه‌تی له حه‌له‌ب و لازقییه پایبه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بووبێت. ئه‌گه‌ر بابهتهكان باشتر روون نه‌كرێته‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بێت له سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به یارمه‌تی رووسه‌كان، ئێمه به‌ئاشكرا گوتوومانه كه هه‌روا دانانیشین. پێمان وایه كه رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه و ده‌توانین فشار بخه‌ینه سه‌ر هه‌ردوولا. له‌و باوه‌ڕه‌داین گفتوگۆكانی جنێڤ تاكه رێگه بن بۆ ده‌ستپێكردنی راگوزه‌ری شه‌رعی له سووریا".
كیری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێگایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغه‌كه و له‌و رووه‌شه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌وڵی بۆ ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ. ئەو لە کۆتاییدا گوتیشی: "له‌كاتێكدا لایه‌نێكی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات كه زیان به هه‌موو قۆناغه ده‌گات و له‌وه‌ش هه‌وڵی سوودمه‌ندبوون ده‌دات، ئه‌وە ئه‌مریكا هه‌روا دانانیشێت و وه‌ك ئاله‌تێك به‌كار بهێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رێككه‌وتنه‌كه. رێگه ناده‌ین ئه‌وه درێژه بكێشێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته رووسیا و ئه‌وانی دیكه بڕیار بده‌ن كه ئایا گرنگی به رووداوه‌كانی سووریا ده‌ده‌ن یان نا، جددین له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یان نا".