Mohamad Misto,Ramal Abdullah Mahmood
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
ئیدلب – AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای داگیركردووه له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن كرد له رۆژهه‌ڵاتی فورات، داوای پشتیوانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كرد.
ماڵپه‌ڕه‌كانی نزیك له‌و رێكخراوه تیرۆریستییە ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داوای له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه هه‌ڵوێستی خۆی روون بكاته‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له لایه‌ن توركیاوه.
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له عه‌فرین-یش، له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ماهه‌نگی دابوو.