Rewa Mahmut Hasan
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
نیویۆرک-AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هالی رایگەیاند کە سەڕەرای ئەو تاوانانەی جەنگ کە ئەسەد ئەنجامی دەدات، بەڵام رووسیا تادێت زیاتر پارێزگاریی لێ دەکات.
لەمیانی بەشدارییکردنی لە پرۆگرامێکی کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکدا، نیکی هالی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە دەنگۆی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی ئەمریکا و پرسی سووریا.
لەبەرامبەر ئەگەری دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکادا، نیکی هالی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە سەرقاڵی کێشەکان بین نەک دەنگۆکان و گوتی: "عەشق لەنێوان ئێمە و رووسیادا نییە. ئەوانیش هەست دەکەن بەوەی کە هێزی جارانمان بۆ گەڕاوەتەوە".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، نیکی هالی رەخنەی لە سیاسەتەکانی رووسیا گرت کە لەهەمبەر کریمیا و سووریا کە دەیگرێتە بەر و رایگەیاند کە لەگەڵ رووسیا چەندین پرس هەیە کە هاوڕا نین لەسەری، سەڕەرای ئەو تاوانانەی جەنگ کە ئەسەد ئەنجامی دەدات، بەڵام رووسیا تادێت زیاتر پارێزگاریی لێ دەکات. هەر بۆیە دەنگمان بەرز دەکەین لەبەرامبەر رووسیا لەو پرسەدا.