Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاشكرایكرد هه‌ستی به‌شه‌رم كردووه له‌به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا، لیندسی گراهام كه رایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین، سعوودیه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌وه ده‌كات به فارسی قسه‌بكات".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانی گوتارێكدا كه له كۆنفرانسێك له تارانی پایته‌خت، پێشكه‌شیكردووه، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ دراوسێكانی داوه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا و جیهانی خۆرئاوا هێزی پێشوویان له‌ده‌ستداوه و رایگه‌یاند: "سه‌رده‌می هێزی زه‌به‌لاح كۆتاییهات. ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه. به‌ڕێز تره‌مپ ده‌ڵێت خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هێنده‌ی خه‌رجییه به‌رگرییه‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نوێنه‌ر ده‌نێرێت بۆ وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاریی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێزی ئه‌مریكا لاواز بووه".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به گوته‌كانی سیناتۆری ئه‌مریكی، لیندسی گراهام كرد كه گوتبووی "ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین، سعوودیه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌وه ده‌كات به فارسی قسه‌بكات" و گوتی: "وه‌ك موسڵمانێك و كه‌سێك كه له‌م جوگرافیایه ده‌ژی، هه‌ستم به شه‌رم له‌و قسانه كرد".
باسی له‌وه‌شكرد له شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ه‌وه تا ئێستا هیچ كه‌سێك ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه به‌وشێوه‌یه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان جێگه‌ی شانازییه.
سه‌باره‌ت به بێنه و به‌رده سیاسییه‌كانی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانییه‌وه هه‌یه. پێویسته نه‌بێته رووبه‌ری بێنه و به‌رده‌ی باڵه سیاسییه جیاوازه‌كان. له‌لای دوژمن هیچ گرنگییه‌كی نییه كێ وه‌زیره و كێ سه‌ركۆماره. دوژمنه‌كان بوونی ئێران په‌سه‌ند ناكه‌ن".