Büşra Selvi Öğütcen
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له ٢١ ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه داتاكان له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه كۆ ده‌كاته‌وه، بڵاوی كرده‌وه كه ٢١ ملیۆن و ٣١ هه‌زار و ١٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندی پێنج وڵاتی یه‌كه‌م كه زۆرترین تووشبوویان تیادا چاكبووه‌ته‌وه به‌مجۆره‌یه:
"ئه‌مریكا: سێ ملیۆن و ٩٧٤ هه‌زار و ٩٤٩ كه‌س، هیندستان: سێ ملیۆن و ٧٨٠ هه‌زار و ١٠٧ كه‌س، به‌ڕازیل: سێ ملیۆن و ٥٧٣ هه‌زار و ٩٥٨ كه‌س، رووسیا ٨٧٦ هه‌زار و ٢٢٥ كه‌س و كۆلۆمبیا: ٥٩٩ هه‌زار و ٣٨٥ كه‌س".
هه‌روه‌ها ٢٥٨ هه‌زار و ٨٣٣ تووشبووی كۆرۆناش له توركیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌تا جیهانگیره كه له شاری وهان سەربە هەرێمی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر جیهانی ته‌نییه‌وه، تا ئێستا ٢٩ ملیۆن و ١٨٥ هه‌زار و ٧٧٩ كه‌س تووشی بوون و ٩٢٨ هه‌زار و ٢٨٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.