Zehra Ulucak
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی ئه‌و زریانه‌ی شاری تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن و ده‌ورووبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ بڵاویکردەوە، پۆلیسی تۆكیۆ رایگه‌یاندووه، به هۆی زریانی فاكسای-یه‌وه له گه‌ڕه‌كی سێتاگایای تۆكیۆی پایته‌خت كه‌سێك و له ناوچه‌ی چیبا كه‌سێك و له ناوچه‌ی كاناگاوا كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه کە له كه‌ناراوه‌كانی چیبا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بێ سه‌روشوێن بووه.
به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی ناریتا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایان كردووه، به هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی سیستمی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه، نزیكه‌ی 14 هه‌زار كه‌س له فڕۆكه‌خانه گیریان خواردووه.
راشگه‌یه‌نراوه كه به هۆی قهرهباڵغییەوە، ژمارەیەک له گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ناریتاوا گواستراونه‌ته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هانێدا له تۆكیۆی پایته‌خت.
هاوكات له كه‌نداوی تۆكیۆ به هۆی توندەبای به‌هێز و شه‌پۆله‌كانه‌وه چه‌ندین به‌له‌م و كه‌شتی راپێچ بوون و بهریهككهوتنیش روویداوه.
ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن رایگه‌یاندووه، خێرایی توندەبا له زریانی فاكسای-دا له چیبا ده‌گاته 207 كیلۆمه‌تر له یەک كاتژمێردا و له تۆكیۆش ده‌گاته 156 كیلۆمه‌تر له یەک كاتژمێردا.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی ژاپۆن NHK بڵاویکردەوە کە له تۆكیۆ و ده‌ورووبه‌ری 61 كه‌س برینداربوون.
هاوكات راشگه‌یه‌نراوه کە به هۆی زریانه‌كه‌وه، 930 هه‌زار خانوو بێبه‌ش بوون له كاره‌با.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندووه کە له میانی دوو رۆژدا، زریانه‌كه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ژیانی سێ ملیۆن كه‌س دروستكردووه و گه‌شته‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر راگیراون و زیاتر له 160 گه‌شتی ئاسمانی ناوخۆیی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
كۆتایی هه‌فته‌ش له ئه‌نجامی گەردەلوولی لینگلینگدا كه نیمچه دوورگه‌ی كۆریای گرته‌وه له كۆریای باكوور پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.