Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دانوستانه‌كانی ئاشتیی به ''مردوو'' ناوزه‌ند كرد كه له نێوان حکوومەتەکەی و تاڵیبان به‌ڕێوه‌ده‌چوون و دوێنێ هه‌ڵپه‌سێردرا.
دۆناڵد تره‌مپ بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور له باخچه‌ی كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-تاڵیبان كه دوێنێ ''هه‌ڵپه‌سێردرا'' گوتی: ''دانوستانه‌كان مردوون. به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی نیگه‌رانبووم دانوستانه‌كان مردن''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ر كه هێرشه‌كه‌ی تاڵیبانی بیستووه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و گوتی: ''هه‌ڵه‌یان كرد. به‌ئاشكرا و به شێوه‌یه‌كی ده‌نگی ده‌ڵێن كه هه‌ڵه‌یان كرد به‌رامبه‌ر گه‌له‌كانیان''.
- گڵۆپی سه‌وز بۆ كۆبوونه‌وه لەگەڵ حەسەن روحانی
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رحانی گوتی: ''كۆبوونه‌وه رێی تێده‌چێت''.
دۆناڵد تره‌مپ هەروەها گوتی: ''كێشه‌یه‌ك نییه له كۆبوونه‌وه‌ماندا. ده‌بێت ئێران كاره‌كانی بخاته‌وه سه‌ر رێگا، چونكه به‌ڕاستی له پێگه‌یه‌كی خراپدان''.
- لێدوانی فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تاڵیبان
له لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كینیس ماكکێنزی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌فغانستان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژبه تاڵیبان زیاد ده‌كه‌ن.
كینیس ماكکێنزی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیی و وشكانییه‌كان دژبه تاڵیبان زیاد ده‌كات یان نا گوتی: ''ئامانج هه‌رچییه‌ك بێت پێموایه ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌دا سه‌ركه‌وین''.
- دۆناڵد تره‌مپ دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان راگرت
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به هۆی دوایین هێرشی تاڵیبان له كابول كه كوژرانی دوو سه‌ربازی ناتۆ کە یەکێکیان ئه‌مریكی بوو، هەروەها ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی ئەفغانستانی لێكهوتهوه، دانوستانه‌كانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ تاڵیبان راگرت كه درێژه‌ی هه‌بوو.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنیانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربوو دوێنێ له كامپ ده‌یڤد له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی و ژمارەیەک له سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان ئه‌نجامی بدات.
له هێرشێكدا كه هه‌فته‌ی رابردوو له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه كرایه سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌ركی دیپلۆماسییه‌كانی لێیه له كابول، لانیكه‌م ١٠ كه‌س كوژران كه دووانیان سه‌ربازی ناتۆ بوون.