Ahmet Dursun
02 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند کە زانیاری ھەواڵگری ئەوەیان پێگەیشتووە کە بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە دژی ئێران بخزێننە نێو جەنگەوە ئەوا سیخورەکانی ئیسرائیل پلانی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق داناوە.
ومحەمەد جەواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لە عێراقەوە ھاتوون، ئەوە دەردەخەن کە سیخور-ئاژاوەگێرەکانی ئیسرائیلی بۆ ئەوەی ترەمپ رووبەڕووی جەنگێکی ساختە بکەنەوە، ئەوا پلانی ھێرشکردنە سەر ئەمریکییەکانیان داناوە".
زەریف لە بانگەوازەکەیدا بۆ ترەمپ گوتی "ئاگاداری ئەم بۆسەیە بە"، ھۆشداری ئەوەیشی دا کە ھەر ھێرشێک بۆ سەر ئێران ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت بە تایبەتی بۆ ئیسرائیل.