Hemın Othman Mohammed
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
ئیدلب - AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له سووریا، هێرشێكی ئاسمانیی كرده سه‌ر ناوچه‌ی مهعرات ئهلماسرین سەربە پارێزگای ئیدلب و، له ئه‌نجامدا حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
یه‌حیا جه‌واد، كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی به‌رگری مه‌ده‌نی ناوچه‌ی مهعرات ئهلماسرین، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوپای سووریا، ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی مهعرات ئهلماسرین له باكووری ئیدلب بۆردومانكردووه.
جه‌واد باسی له‌وه كرد كه له‌و بۆردومانه‌دا حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و، 12ی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له خانووی ناوچه‌كه زیانی ماددی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی توركیا و رووسیا، ئاگربه‌ستی نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له سووریا، له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2016دا چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانای پایته‌ختی كازاخستاندا كه تایبه‌تبوو به سووریا و، رۆژانی 23-24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، رووسیا، ئێران و توركیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمی چاودێری بۆ به‌هێزكردنی رێگرییه‌كان له پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه.