Fecri Barlık
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
دیاربه‌كر - AA
له دیاربه‌كر له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی سندوقی دوو مینی پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌وه، بڕی چوار كیلۆ و ٨٠٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر كه له نێو ده‌به‌ی دۆشاو و تووره‌كه‌ی توتندا شاردرابوویه‌وه و هی دوو سه‌رنشین بوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای دیاربه‌كره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوێنێ تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگاكه، دوێنێ كه‌لوپه‌لی سه‌رنشینی مینی پاسێكیان پشكنیوه كه له میانی خاڵێكی چاودێرییدا، جووڵه‌ی گومانلێكراوی لێ بینراوه.
له پشكنینه‌كه‌دا له‌نێو سندوقی مینی پاسه‌كه‌دا ده‌به‌یه‌كی دۆشاو كه هی گومانلێكراوه‌كه بووه، پشكنراوه و بڕی دوو كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدابووه كه ئاماده‌كراوه بۆ فرۆشتن.
تیمه‌كان مینی پاسێكی دیكه‌یان راگرتووه و به هه‌مان شێوه به هۆی جووڵه‌ی گومانلێكراوی كه‌سێكه‌وه، ده‌ستیان به پشكنینی خۆی و كه‌لوپه‌له‌كانی كردووه.
له‌میانی پشكنینی كه‌لوپه‌له‌كانی گومانلێكراوه‌كاندا له نێو سندوقی مینی پاسه‌كه‌دا، له‌نێو تووره‌كه‌ی توتندا دوو كیلۆ و ٣٠٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ئاماده‌كراو بۆ فرۆشتن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا بڕی چوار كیلۆ و ٨٠٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كان ده‌ستیپێكرد.