Mehmet Ali Derdiyok
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیکردن بەماددهی هۆشبه‌ر، ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات له حه‌وت شارۆچكه‌ی سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ بۆسه‌ر ٥٠ ناونیشان ئەنجامدرا و ٤٠ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی بازرگانیکردن بەماددهی هۆشبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ له حه‌وت شارۆچكه‌دا كه ناوه‌ندەکەی به‌یئۆغڵو و فاتیح بوو، ئۆپه‌راسیۆنێکیان لەژێر ناوی ''تۆرباجی'' بۆسه‌ر قاچاخچییەکانی بازرگانیکردن بەماددهی هۆشبه‌ر ئه‌نجامدا. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمەکان هەڵیانکوتایە سه‌ر ٥٠ ناونیشان.
له ئۆپهراسیۆنهکەدا كه هێزی پۆلیسی تایبه‌ت پشتیوانی ده‌كرد، ٤٠ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران و ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه به پاڵپشتی هێلیكۆپته‌ر و به به‌شداری ٢٢٠ پۆلیس بهرهوهچوو، تیایدا له ژمارەیەک ناونیشان ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كدا گیرا.