Fakhradin Ibrahim Mohammad
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانى و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به بڕيارى كردنه‌وه‌ى كۆنسولخانهى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌ربڕیوه و به ده‌رفه‌تێكى باشتر بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستانى له قه‌ڵه‌مداوه و دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيرى و ياساى هانده‌رى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێم و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌موو عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و هه‌نگاوه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێكراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتنامه‌يه‌كى فهرميى شێخ خالید بن خهليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى دۆحه قبووڵكرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له ته‌واوبوونى رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆنسولخانهى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرد.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به رۆڵى گرنگيى قه‌ته‌ر و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى له ناوچه‌كه‌دا كرد و خۆشحاڵيى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن هاوبه‌شى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى باشتر له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن".