Hakan Türkmen
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
رەئس ئەلعەین ــ AA
لە ئاكامی تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارۆچكەی سەرێ كانی " رەئس ئەلعەین" كە دەكەوێتە چوارچێوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتیی لە باكووری سووریا، 21 مەدەنی برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو لە نزیك بەڕێوەبەرایەتیی پۆستە لە شارۆچكەی سەرێ كانی " رەئس ئەلعەین" تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەیشدا كە لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، 21 مەدەنی كە زۆربەیان ئافرەتن برینداربوون و بە مەبەستی چارەسەركردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە گوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، تەقینەوەكە زیانی بە ژمارەیەك باڵەخانەی نزیك شوێنی تەقینەوەكە گەیاندووە.
راشیگەیاند كە تەقینەوەیەكی دیكە لەڕێگەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەروازەی شاری سەرێ كانی " رەئس ئەلعەین" روویداوە، بەڵام هیچ قوربانیيەكی لێنەكەوتووەتەوە.

هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆ لە ناوچەكە، لەسەر ئەو ئەگەرە وەستاون كە رێكخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەكەكە دوو تەقینەوەكەی ئەنجام دابێت.
چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەكەكە ناوە هەوڵدەدەن لە شارۆچكەكانی عەین عیسا و تەل تەمر دزە بكەنە ناوچەكانی سەرێ كانی " رەئس ئەلعەین" و گرێ سپی (تەل ئەبیەز)ی باكووری سووریا بۆ ئەوەی
هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.