Mazın Asad
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
له وه‌ته‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی له سووریا له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ خوێناوی‌ترین رۆژ له‌و وڵاته روویدا. له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د 61 هاووڵاتی سڤیل كوژران.
فڕۆكه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له هێرشێكی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی گوتە له باشووری دیمه‌شق نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاوكات نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئاسمانی رژێم بۆ سه‌ر بازارێكی شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت ئه‌لنوعمانی له شاری ئیدلب 47 كه‌س و له شارۆكه‌ی كهغر نوبول پێنج هاووڵاتی كوژران.
له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌یره‌ویی ئاگربه‌ستی كاتی، رژێمی ئه‌سه‌د له یه‌كه‌م رۆژی ئاگربه‌سته‌كه‌وه پێشێلكاری كردووه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌ی دواییدا رژێمی سووریا به تایبه‌تی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری حه‌له‌ب چڕ كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، رژێمی ئه‌سه‌د درێژه به ئابلۆقه بۆ سه‌ر هاووڵاتییان و رێگریكردن له گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی ده‌دات كه به‌هۆیه‌وه ئاگربه‌سته‌كه گه‌یشتووه ئاستی لێكترازان.
به‌هۆی هێرشه‌كانی ئاسمانی رژێمی سووریاوه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت ئۆپۆزسیۆنی سووریا به كردار كۆتایی به ئاگربه‌سته‌كه دهیهنێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا رژێم هێرشه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه.