Zana Natık Kerem
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
سووریا ــ AA
ئۆپۆزسییۆنی سووریا رایگەیاند كە رژێم، شاری درعا باشووری سووریای بە ناپاڵم بۆردومان كرد.
لەمبارەیەوە بەرپرسی راگەیاندن لە بەرگری شارستانی سەربە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، عامر ئەبا زەید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رژیمی سووریا بە ژمارەیەكی زۆری بۆمبی ناپاڵم، گەڕەكەكانی شاری درعای بۆردومان كرد كە بە هۆیەوە، ١٠ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون".
عامر ئەبا زەید گوتیشی: "هەر بە هۆی بۆردومانەكەوە، ئاگری گەورە لە ژمارەیەكی زۆری خانوو كەوتەوە بە تایبەتیش لە گەڕەكی مەنشیە كە تیایدا شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەكانی رژێم روودەدات.
لە ئێستا بە رێژەی سەدا ٥٥ شاری درعا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی رژێم دایەوە و ئەوەشی ماوە لە دەست گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆن دایە.