20 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاوه‌نكاری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، رامی مه‌خلوف بڵاوی كرده‌وه كه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌یدا گیراوه و به بڕیاری رژێمیش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
كوڕی خاڵی به‌شار ئه‌سه‌د، رامی مه‌خلوف كه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له رێگه‌ی لێدوان و روونكردنهوهكانییهوه، داكۆكی له‌وه ده‌كرد كه مافه‌كانی لێ زه‌وتكراوه، په‌یامێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
رامی مه‌خلوف رایگه‌یاندووه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌و شانده‌ی كه كاروباری گه‌یاندن رێكده‌خات، پێمان راگه‌یاندن كه كاره‌كانیان نایاساییه، به كارێكی دیكه‌ی نایاسایی وه‌ڵامی ئێمه‌یان دایه‌وه. ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی من، هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كانمدا گرتووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی لادانی من له سه‌رۆكایه‌تییكردنی كۆمپانیاكه (ی GSM) و دانانی كه‌سێكی دیكه، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر دادگا. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌و بڕه‌ی لێیان داواكردووین، نه‌مانداوه، به‌ڵام وه‌ك لای ئێوه‌ش ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن راست نییه. ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ته‌نها ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر كۆمپانیاكهمدا، چاویان هیچ شتێكی دیكه نابینێت".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خاڵۆزاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕیارێكی حكوومه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تیایدا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.