Başar Bayatlı
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ ــ AA
سوپای ئازەربایجان رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی جەنگی ئەرمینیای لە میانی رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان هەردوولادا خستووەتەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە سوپای وڵاتەكەی، فڕۆكەیەكی جەنگی ئەرمینیای لە هێڵی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولا لە ناوچەی گوبادلی خستووەتەخوارەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
لە 27ی ئەیلوولی رابردووە، سوپای ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنی لە هەرێمی قەرەباغ بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەرمینیا بۆسەر ناوچە مەدەنییەنیشنەكان دەستپێكردووە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، سوپای ئازەربایجان شارەكانی جەبرائیل، فوزوڵی و زنگیلان و سێ شارۆچكە و زیاتر لە 130ی گوندیان رزگاركردەوە.