Mustafa Deveci,Ahmet Dursun
18 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2025
تاران/ئەنقەرە - AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشی نوێی ئاسمانیی بۆ سەر تاران پایتەختی ئێران دەستپێکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپاکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشی نوێی ئاسمانیی بۆ سەر تاران ئەنجامدراوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشەکاندا خاڵە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی تاران کراونەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری کەرەج لە نزیک تاران، دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن دەسەڵاتی فەرمییەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران کراوەتە ئامانج.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دەنگی ئەو هێرشانەی دەوترێت کراونەتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی پایتەخت، لە ناوەندی تاران نەبیستراوە.
هێشتا دەسەڵاتدارانی ئێران ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییە نوێیەکان بۆ سەر تاران بڵاونەکردووەتەوە.