جيهان

سوپای ئیسرائیل هەشت هاووڵاتی فەڵەستینی دەستگیركرد

- سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە هەشت هاووڵاتی فەڵەستینی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی میللی لە كەناری رۆژئاوا دەستگیركردووە.

Zana Natık Kerem  | 25.04.2018 - نوێکردنەوە : 26.04.2018
سوپای ئیسرائیل هەشت هاووڵاتی فەڵەستینی دەستگیركرد

Quds

قودس ــ AA

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە لە میانی هەڵمەتێكیدا لە كەناری رۆژئاوا، هەشت هاووڵاتی فەڵەستینی دەستگیركردووە.

لە بەیاننامەیەكدا، سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەیكردووە كە ئەو هەشت هاووڵاتییە فەڵەستینیەی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی میللی لە كەناری رۆژئاوا دەستگیركردووە.

هەر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوەدراوە كە دەستگیركراوەكان رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون.

لە كاتێكدایە سوپای ئیسرائیل شێوەی ئەو تۆمەتانەی نەخستووتەڕوو كە زۆر جار ئاراستەی ئەو هاووڵاتییە فەڵەستینیانەی دەكات كە دەستگیردەكرێن.

زۆر جار سوپای ئیسرائیل بە هۆی ئەو تۆمەتانەوە، شەوانە هەڵمەت بە مەبەستی دەستگیركردنی هاووڵاتییانی فەڵەستین ئەنجام دەدات.

بە پێی داتاكانی فەڵەستین، ژمارەی بەندكراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش هەزارو 500 كەس كە لە نێویاندا، 62 ئافرەت، 350 منداڵ و شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین هەن، هەروەها 500 لەو ژمارەیە بە دەستگیركردنی كارگێڕی بە بێ‌ دادگاییكردن، بەندكراون، جگە لەوەش هەزار 800یان نەخۆشن كە لە نێویاندا 700یان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەی پزیشكی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın