جيهان

سوپای ئیسرائیل: "ھێرشمان کردووەتە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان"

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 25.09.2024 - نوێکردنەوە : 25.09.2024
سوپای ئیسرائیل: "ھێرشمان کردووەتە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان"

Quds

قودس ــ AA

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردووەتە سەر ١٠٠ ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان.

ھەروەھا سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ حزبوڵڵای لوبنان بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل کە بەھۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەیان جوولەکەنشینی نزیک سنووری باشووری لوبنان لێدران.

لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر لوبنان کردووە کە تا ئێستا بەردەوامن.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ٥٦٤ کەس کوژراون و ھەزار ٨٣٥ی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ٣٩٠ ھەزاری دیکەش ئاوارەبوون.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەنێو کوژراوەکاندا، ٥٠ منداڵ و ٩٤ ئافرەت ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın