Islam Doğru
02 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
نیویۆرک – AA
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس چواری ئاب سەردانی ژاپۆن دەکات.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی هێرۆشیما کە ساڵانە لە شەشی ئابدا بەڕێوەدەچێت، رۆژی پێنجشەممە سەردانی ژاپۆن دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئامانجی ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە رێوڕەسمەکەدا، نزاکردنە بۆ قوربانییانی بۆمبی ئەتۆمی و هێنانەدی ئاشتی لە جیهان و داوا لە سەرکردەکانی جیهانی دەکات بەزوویی چەکە ئەتۆمییە عەمبارکراوەکان لەناو ببەن.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە میانی سەردانەکەیدا، جگە لە گەورە بەرپرسانی ژاپۆن، هەوەها لەگەڵ ژمارەیەک لەوانەی دوای بۆردومانکردنی هێرۆشیما و ناکازاکی بە بۆمبی ئەتۆمی لە ژیاندا ماونەتەوە و ئەو چالاکوانە گەنجە پێشەنگانەی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی دەکەن بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆ دەبێتەوە.