Ömer Erdem
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
خه‌رتوم - AA
به پێی زانیاریه به‌راییه‌كان، چوار كرێكاری كۆمپانیایه‌كی توركی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیكی بۆمبڕێژكراو له مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ برینداربوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له مۆگادیشۆ ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و چوار كه‌سه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سۆماڵ كراون و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
له 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له كاتی تێپه‌ڕینی پاسێك كه ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی له نێودابوو له نزیك بنكه‌ی گومرگی مۆگادیشۆ ته‌قێندرایه‌وه. له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا زیاتر له 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه دووانیان هاووڵاتی تورك بوون.
رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب، ناوبه‌ناو كۆمپانیا توركیه‌كان ده‌كاته ئامانج كه له ناوچه‌كه‌دا سه‌رقاڵی بنیاتنانی ژێرخان و رێگاوبانن.