18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
خەرتوم - AA
بە پێی زانیاریە بەراییەکان، چوار کرێکاری کۆمپانیایەکی تورکی لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراو لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ برینداربوون.
بە گوێرەی ئەو زانیاریەی لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە مۆگادیشۆ دەستکەوتووە، ئەو چوار کەسە رەوانەی نەخۆشخانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سۆماڵ کراون و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کاتی تێپەڕینی پاسێک کە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی لە نێودابوو لە نزیک بنکەی گومرگی مۆگادیشۆ تەقێندرایەوە. لە ئاکامی ھێرشەکەدا زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان ھاووڵاتی تورک بوون.
رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب، ناوبەناو کۆمپانیا تورکیەکان دەکاتە ئامانج کە لە ناوچەکەدا سەرقاڵی بنیاتنانی ژێرخان و رێگاوبانن.