Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کە ئێستا بەسەردانێکی فەرمی لە تارانە، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەروویانەوە پرسی فەڵەستین لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران لەلایەن سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی پێشوازی لێ کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەروویانەوە پرسی فەڵەستین لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات.
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران. سوودانی شەوی ڕابردوو لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن کۆبوویەوە.
بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی دوای ئێران، سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ناوچەی کەنداو بکات.