Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تاران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەبارەی ئەجیندای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران نەخراوەتەڕوو.
چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران، رەوشی ناوچەکە، بەتایبەتی پێشھاتەکانی شەڕی غەززە لەگەڵ بەرپرسانی تاران تاوتوێ بکات.
بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی دوای سەردانەکەی بۆ ئێران، سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ناوچەی کەنداو بکات.