Mazın Asad
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
بەرلین - AA
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەڵمانیا ھێلموت کۆھل لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پارێزەری کۆھل، ستیفان ھۆنلسۆف پورتنەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا، رایگەیاند ھێلموت کۆھل کۆچی دوایی کرد.
پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان لە ھەژماری فەرمی خۆی رایگەیاند: "ماتەمینی رادەگەیەنین".
رۆژنامەی بیدلی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە ھێلموت کۆھل ئەمڕۆ لە ماڵی خۆی لە شاری لودویگشافین کۆچی دوایی کردووە.
کۆھل لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری لودویگشافین لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و لە ساڵانی نێوان ١٩٨٢ تا ١٩٩٨ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا بوو. ماوەی ١٦ ساڵ لەسەر یەک ئەرکی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەڕێوە بردووە کە لە مێژووی ئەڵمانیاندا زۆرترین ماوە ئەرکی سەرۆکوەزیرانی بەڕێوە بردووە. پێشتریش لە ساڵانی ١٩٦٩ تا ١٩٧٦ سەرۆکی ویلایەتی فینلاند-پالزی بوو.
کۆھل بە سەرکردە ھەرە گرنگەکانی ئەڵمانیا و ئەورووپا دادەنرێت و رۆڵێکی گرنگی لە یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیا ھەبووە. لە ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٩٨ سەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان بووە.