کۆڵن
فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای جێرمان وینگز ئەڵمانی کە گەشتی لە نێوان شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و میلانۆی ئیتالیا ئەنجامدەدا بەھۆی دەنگۆی بوونی بۆمب لە نێویدا لەو فڕۆکەخانەیەی کە لێوەی ھەڵفڕی بوو نیشتەوە.
بەپێی روونكردنەوەیەك لە كۆمپانیای جێرمان وینگز ئاشكرا كراوە كە فڕۆكەكەیان لەكاتی ھەڵفڕینی دووبارە بەھۆی دەنگۆی بوونی بۆمب گەڕێندرایەوە فڕۆكەخانەی شاری كۆلن كە ١٢٦ سەرنشینی تێدابوو، بۆ ئەو مەبەستەش فڕۆكەیەكی دیكە ئامادەكراوە.
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژەکراوە بە بەردەوامی گەڕان بۆ دۆزینەوەی بۆمبی نێو فڕۆكەكە.
لە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٥ فڕۆكەیەكی سەر بە كۆمپانیای جێرمان وینگزی ئەڵمانی جۆری ئیربەس ئەی ٣٢٠ لە باشووری فەڕەنسا لەلایەن یاریدەدەری فڕۆكەوانەكەوە بە ئەنقەست خرابوویە خوارەوە و بەهۆیەوە ١٥٠ لە سەرنشینی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدابوو.