Islam Doğru
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین ٢٨ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکا دەکات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ٢٨ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەردانەکەی رئوڤێن ریڤلین جەخت لەسەر هاوبەشی درێژخایەنی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و پەیوەندی قوڵی نێوان حکوومەتەکان و هەردوو گەل دەکاتەوە و هەلێکە بۆ تاوتوێ کردنی زۆر ئاستەنگ کە رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.