Zana Natık Kerem
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
بەغدا ــ AA
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان سەبارەت بە ١٠ پارێزگا راگەیاندووە، لیستەکانی سائرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری لە ھەشت پارێزگا یەکەمن.
ئیئتلافی قەراری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجێفی لە پارێزگای دیالە یەکەمە و لیستی ئەنبار ناسنامەمانە لە پارێزگای ئەنبار یەکەمە.
ھاوکات ئیئتلافی نەسر بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی لە ھیچ کام لەو ١٠ پارێزگایە، یەکەم نەبووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی کۆمسیۆن، مەعن ھیتاوی رایگەیاند کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بۆ ھەشت پارێزگاکەی دیکە دوای تەواوبوونی وردبینییەکان، رایدەگەیەنن.
بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کە کۆمسیۆن بۆ ١٠ پارێزگا رایگەیاندووە لە شەش پارێزگا بەم شێوەیە:-
شاری بەغدا: سائرون یەکەمە، فەتح دووەمە، دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی سێیەمە، ئیئتلافی وەتەنییە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی چوارەمە، ئیئتلافی نەسر بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی پێنجەممە و رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم شەشەمە.
ئەنبار: ئەنبار ناسنامەمانە یەکەمە، ئیئتلافی وەتەنییە دووەمە، ئیئتلافی قەراری عێراقی سێیەمە، ئیئتلافی عابرون چوارەمە، ئیئتلافی نەسر پێنجەمە و ئیئتلافی سائرون شەشەمە.
پارێزگای دیالە: ئیئتلافی قەراری عێراقی یەکەمە، ئیئتلافی فەتح دووەمە، ئیئتلافی وەتەنییە سێییەمە، ئیئتلافی سائرون چوارەمە، ئیئتلافی نەسر پێنجەمە، رەوتی حیکمە شەشەمە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان حەوتەمە، دیالەی تەحدی ھەشتەمە، ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا نۆیەمە، تەزامون ١٠یەمە، پارتی دیموکراتی کوردستان یازدەھەمینە.
پارێزگای موسەننا: ئیئتلافی سائرون یەکەمە، ئیئتلافی فەتح دووەمە، رەوتی حیکمەی نیشتمانی سێیەمە، ئیئتلافی نەسر چوارەمە، ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پێنجەمە، بزووتنەوەی ئیرادە شەشەمە، بزووتنەوەی بابلیۆن حەوتەمە، ئیئتلافی وەتەنییە ھەشتەمە.
پارێزگای زیقار: ئیئتلافی سائرون یەکەمە، ئیئتلافی فەتح دووەمە، ئیئتلافی نەسر سێیەمە، ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا چوارەمە، رەوتی حیکمەی نیشتمانی، پێنجەمە، بزووتنەوەی ئیرادە شەشەمە، ئیئتلافی وەتەنییە حەوتەمە و ئیئتلافی کەفائات بۆ تەغییر ھەشتەمە.
پارێزگای واست: ئیئتلافی سائرون یەکەمە، ئیئتلافی فەتح دووەمە، رەوتی حیکمە سێیەمە، ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا چوارەمە، ئیئتلافی کەفائات بۆ تەغییر پێنجەمە، ئیئتلافی وەتەنییە شەشەمە.