Fuat Kabakcı
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2019
په‌كین - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین رایگەیاند كه چین، رووسیا و ئێران مانۆڕی ده‌ریایی هاوبه‌ش له كه‌نداوی عومان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین، ڤو چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له په‌كین-ی پایته‌خت ئاماژه‌ی به‌وه كرد چین، رووسیا و ئێران له 27 تا 30ی كانوونی یه‌كه‌م، مانۆڕێکی ده‌ریایی هاوبه‌ش له كه‌نداوی عومان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڤو چین باسی له‌وه‌كرد كه گه‌شتیگه‌لی سوپای رزگاریخوازی میلـلی چین به مووشه‌كی شینگین-ی كۆنترۆڵكراو به‌شداری له‌و مانۆڕه‌دا ده‌كات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئامانج له مانۆڕه‌كه پتەوکردنی هاریكاری نێوان گه‌شتیگه‌لی هه‌ر سێ وڵات و نیشاندانی نیازباشی و توانایه له‌باره‌ی پاراستنی هاوبه‌ش له بواری ئاسایش و ئاشتیی ده‌ریایی لە جیهاندا.
كه‌نداوی عومان كه كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ناوچەی کەنداو به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه وه‌ك رێگایه‌كی گرنگیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازی سروشتی به‌كارده‌هێنرێت. ناوچه‌كه‌یش ناو به‌ناو به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه ده‌بێته بابه‌تی رۆژه‌ڤ.