Muhammet Ali Kemal
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، خاڵیکی سه‌ربه كه‌تیبه‌كانی عزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس له باكووری غه‌ززه، بۆردومان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له شایه‌تحاڵانی ناوچه‌كه‌وه دهستكهوتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، به چوار مووشه‌ك خاڵێكی سه‌ربه كه‌تیبه‌كانی عزه‌ددین قه‌سام-یان له ناوچه‌ی به‌یت لاهیا باكووری غه‌ززه، كردووه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد کە بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا كه هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كه دوای مووشه‌كبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل به سێ مووشه‌ك كه له غه‌ززه‌وه ئاراسته كرابوون، دێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دره‌نگانێكی شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه دوو له‌و سێ مووشه‌كه‌ی له غه‌ززه‌وه ئاراسته‌كرابوون له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی گومه‌زی ئاسنینه‌وه، خراونه‌ته خواره‌وه.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئاراستەکردنی مووشه‌كه‌كان له غه‌ززه‌وه، نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.