Zana Natık Kerem
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
جەزائر ــ AA
میدیاكانی جەزائر بڵاویان كردەوە كە فڕۆكەیەكی سەربازیی لە نزیك فڕۆكەخانەی بوفاریكی سەربازی لە شاری بلیدە باكووری جەزائر تێكشكاوە و کەوتووەتە خوارەوە.
كەناڵی نەهار ـ ی جەزائیری ئەهلی رایگەیاندووە كە فڕۆكە سەربازییەكە لە نێوان فڕۆكەخانەی بوفاریك و شاری بلیدە تێكشكاوە كە بە هۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە كە لە ئێستادا ژمارەیان نەزانراوە.
بە پێی سەرچاوە ئەمنییەكان، فڕۆكە تێكشكاوەكە لە جۆری ئەلیوشین بووە كە تایبەت بە گواستنەوەی كەلوپەلی سەربازی.
یەكە تایبەتییەكان بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشەكە رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون.